
plus4
پێش هەفتەیەک
هەرێم بەفشاری بەردەوامی بەغدا، بەردانەوەی ئاوی دووکانی بۆ ناوچەکانی ژێردەستی حکومەتی عێراق سێ هێندە زیادکرد.
عێراق بەفەرمی هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە كە دەبێت بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دووكان زیادبكات، لەئێستاشدا ئەو داوایەی عێراق خراوەتە بوواری جێبەجێكردنەوەو هەرێم بەردانەوەی ئاو بۆ سێ هێندە زیادكراوە، لەکاتێکدا بەشێک لەبەرپرسانی هەرێم هەڕەشەی گرتنەوەی ئاویان لەبەغدا دەکرد، لەبەرامبەر ڕەوانە نەکردنی مووچە.
ئەمە لەکاتێکدایە لەئێستادا کێشەی کەم ئاوی لەهەرێم هەیەو بەردانەوەی ئاوی دووکانیش بەمشێوە مەترسیدارە، ئەگەر هەیە کێشە بۆ وشکبوونی بەنداوی دووکان و بەرهەمهێنانی کارەباو کێشەی ئاوی خواردنەوەش دروستبکات.