
Plus4
پێش هەفتەیەک
هەرێم نە نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات و نە داهاتى ئەو نەوتەش دیارە کە بەشێوەی قاچاخ دەیفرۆشێت
هەردوو سەرۆک وەزیرانى عێراق و هەرێم چاوەڕێی گەڕانەوەى ئەو دادوەرانەى دادگای فیدراڵین کە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لەبەغدان، تا دوای گەڕانەوەیان بەم نزیکانە فەرمان سالاری بۆ ناردنى مووچە دەربکەن.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەرێم نە نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات و نە داهاتى ئەو نەوتەش دیارە کە بەشێوەی قاچاخ دەیفرۆشێت.
کازمی دەشڵێت: باشترین چارەسەر بۆ مووچەى هەرێم تەوتینکردنە.
جەختدەکاتەوە کە ئەوە بەغدا نییە گەلی کوردی برسی کردووە، بەڵکو حکومەتی هەرێمە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت و داهاتی نەوتی نادیارە.
ڕوونیشیکردەوە کە تاکە چارەسەر بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران، تەوتینکردنی موچەیە، لەدوای تەوتینکردنیش ئیتر کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوونی نامێنێت، بۆیە پێویستە هەرچی زووە داهاتی نەوتی و نا نەوتی لەلایەن هەرێمەوە ڕادەستی بەغداد بکرێت.