
Plus4
پێش هەفتەیەک
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە سەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بە توندی رەخنە لە غافين نیوسوم حاکمی کالیفۆرنیا و کارین باس سەرۆکی شارەوانی لۆس ئەنجلس دەگرێت و دەڵێت گەر ناتوانن کۆتایی بەو ئاژەوەگێری و توندوتیژی کارە
نایاساییانە بێنن، ئەوە حوکمەتی ڤیدراڵ ناچارە دەستوەردان بکات بۆ گێڕانەوەی بارودۆخەکە و سزادانی ئاژاوە گێڕانەوەی.
پەیامەکەی ترامپ دوای ئەو توندوتیژییەی چەند ڕۆژی ڕابردوی ئەو ویلایەتە دێت وەک کاردانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی ترامپ لەبەرامبەر بەزۆر ناردنەوەی پەناهەندەی نایاسایی بۆ وڵاتەکانی خۆیان .
لای خۆشیەوە بیت هیغسیس ڕایگەیاند لە زوترین کاتدا ژمارەیەکی زۆر گاردی نیشتیمانی دەنێرین بۆ ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی پاراستنی یاسا .