گیان لەدەستدان
Plus4
پێش 3 هەفتە

بریندارێکی ئاگرەکەی کێڵگەی نەوتی عجێل لەنەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا

 

دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بریندارێکی ئاگر کەوتنەوەکەی کێڵگەی نەوتی عجێلی قەزای بێجی، لەنەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 

ئەندازیار موئەیەد غانم ناوی بریندارەکەیەو ئەندازیاری کێڵگەکە بووە، ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەریی زۆری برینەکەیەوە، لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 

ڕووداوەکە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، لەکاتی کارکردن لەنێو کێڵگەی نەوتی عجێل بوو کاتێک یەکێک لەئەمبارەکانی نەوتی کێڵگەکە گڕی گرت و بەهۆیەوه پێنج کارمەند برینداربوون.