ئابوری عێراق
plus4
پێش ڕۆژێک

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت رادەستی بەغدا بکات و کۆتاییش بە بەقاچاخبردنی نەوت بهێنێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق هاوکات تەئکیدیشی کردوەتەوە لە پێویستیی پابەندبوونی هەرێم بە دەستورو هەروەها بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان.

لەوچوارچێوەیەشدا داوای دەستبەجێی رادەستکردنی نەوتی هەرێم دەکات تا لەێی ئەوانەوە هەناردەبکرێت و داهاتەکەشی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وەزارەتی نەوتی عێراق، دەڵێت، حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە بە قاچاغبردنی نەوت .

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای چەند رۆژێک دێت لە بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ راگرتن و نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.