
plus4
پێش ڕۆژێک
خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی:
گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیشە.
وتەبێژەکەی بارەگای بارزانی بەتووندی هێرشدەکاتە سەر حکومەتی عێراق و دەڵێت: برسیکردن، تووندترین شێوازی تیرۆرە کە هاووڵاتیانی بێتاوان بەر لەشەڕکەران دەپێکێت.
وەک ئاماژەیەکیش بۆ ئەوەی بەو هەڵوێستەی، عێراق نزیکە لەڕووخان، خالیدە خەلیل دەڵێت: وەک خۆسێ موخیکا دەڵێت: مێژوو فێرمانی کردووە، هەر سیستمێکی ستەمکارانە کە چەکی برسێتییان بەکارهێنا، لەکۆتاییدا ڕووخان.