كومسيون
plus4
پێش مانگێک

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد کە لە 150 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

کەسی پێشکەشکار بۆ داواکردنی بوون بەکارمەندی سەر سندوقی دەنگدان دەبێت لەدایکبووی ساڵانی 1970 بۆ 2006 بێت.

هەندێک لەمەرجەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووەو پێویستە ئەو کەسەی فەرمانبەرەو داوای بوونە کارمەندی دەنگدان دەکات، لانیکەم بڕوانامەی خوێندنگەی ناوەندی (پۆلی 9)ی هەبێت و ئەو کەسەشی دەرچووە، پێویستە لانیکەم بڕوانامەی دبلۆمی هەبێت، دەبێت کارتی بایۆمەتری دەنگدانی هەبێت.

بڕی پارەی کارمەندان بەجۆرێک دەبێت کە فەرمانبەران و دەرچووانی دانەمەزراو دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە كە بۆ فەرمانبەران بڕی 150 هەزار دینارو بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.