
plus4
پێش ڕۆژێک
ئەمڕۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە لەدۆسییەی بە هەدەردان و دزینی 800 ملیۆن دینارەکەی فەرمانگەی خانەنشینی کەرکوک، بڕیاریدا بە عەزلکردنی سێ فەرمانبەر و سزادانی بەڕێوەبەرو 8 فەرمانبەری تر بە سزای ( سەرنج راکێشان ).
لەسەر بنەمای راپۆرتی لیژنەکەی خانەنشینی گشتی و سزای ئیدارییەکان، ئەمڕۆ دادوەری تایبەت بە دەستەی دەستپاکی کەرکوک بڕیاریداوە بە دەستگیرکردن و راگرتنی بەڕێوەبەرو 8 فەرمانبەری فەرمانگەکە تا سبەی و پێشبینی دەکرێت بە دەستەبەری دارایی ئازاد بکرێن.
بڕیاریشە دوای لێکۆڵینەوەکان، دۆسییەکە رەوانەی دادگای تاوانەکانی کەرکوک بکرێت.