
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
🔻بەڕێوەبەری بانکێکی ئەهلی لەکەرکوک بە 15 ساڵ زیندانی سزادەدرێت
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند ، بەتۆمەتی دزی و گەندەڵی، سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ بەرێوەبەری لقی کەرکوکی بانکێکی ئەهلی دەرکراوە.
دەشڵێت ، سزادراوە هەڵهاتوەکە ناوی (نەمیر خەلیل محەمەد عەلی سەعید داودییە)و لە مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتی ساڵی 2022 و لەنێو یەکێک لەزانکۆ ئەهلییەکانی کەرکوک بڕی 234.945.000 ملیۆن دیناری دزیوەو هەڵهاتووە کە پارەی کرێی ساڵانەی خوێندکاران بووە.
ئەماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی سزاکە دەست بەسەر سەروەت و سامانی گوازراوەو نا گوازراویدا دەگیرێت و سەفەریشی لێ قەدەغەکراوە