یەکەی نیشتەجێبون
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

 

 

ئەمڕۆ سێشەەممە  نەبیل سەفار  قسەکەری وەزارەتی ئاوەدانی نیشتەجێبون رایگەیاند : بە پێی ئاماری دوا سەرژمێری لە وڵات رێژەی ٢٨ لە سەدی هاوڵاتیان خاوەنی یەکەی نیشتەجێیونی  خۆیان نێن لە تەواوی پارێزگارەکانی عێراق بە رێژەی جیاواز لە نێوان پارێزگارەکان .

راشیگەیاند  : هەموو ئەو خێزانانەی هەژارو کەم دەرامەتن ئەتوانن ببنە خاوەن یەکەی نیشتەجێی خۆیان بە پێی ئەو یەکانەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەر دەیبەخشن بە دەوڵەت پاشان دابەشدەکرێت بەسەر ئەو خێزانانەی کەم دەرامەت و بێ جێ و رێن .