
plus4
پێش ٢ ڕۆژ
چوارچێوەی هەماهەنگی لەنووسینگەكەی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، كۆبووەوەو ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەركرد.
لەكۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەبوو كە بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و خزمەتگوزارییەكان و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە: لەكۆبوونەوەكەدا بەچڕی گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە، جەختیش لەسەر گرنگی و بەپەلە چارەسەركردنی ئەو كێشانەو هەر پرسێكی نیشتمانی كراوەتەوە بەپێی دەستوورو یاساكانی حوكمڕانی، حكومەتی عێراقیش پەرۆشە بۆ مافی سەرجەم هاووڵاتیان، هەوڵدانی جددیش دەدات بۆ لابردنی تەواوی بەربەستەكان.
چوارچێوەكە جەختیان كردووەتەوە كە دەركردنی یاسای نەوت و گاز لەئەنجومەنی نوێنەران، چارەسەری ڕیشەییە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.