plus4
پێش ٢ ساڵ
شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین شارەكانی عێراق دەگرێتەوە، شەپۆلەكە پێی دەوترێت ( شێرپەنجەی زەرد ).
بەپێی نەخشەیەك كە دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردووەتەوە، سبەی دوای نیوەڕۆ شەپۆلەكە لەمامناوەندەوە بۆ چڕ دەگۆڕێت و ناوچەكانی تكریت وبێجی و عانە دەگرێتەوە و دواتر دەگاتە كەركوك و موسڵ و هەولێر و دیالە.
رۆژی چوارشەممەش، شەپۆلێكی چڕ ناوچەكانی بەغداد، رومادی، كەربەلا، تكریت، كوت و حلە دەگرێتەوە و ئێوارەكەی دەگاتە شارەكانی ناسریە و سەماوە و عیمارە و بەسڕە.
لەبەیانی رۆژی پێنجشەممەوە كۆتایی بە خۆڵبارینەكە دێت.
بەپێی راپۆرتەكەی كەشناسی، لەگەڵ دەستپێكردنی خۆڵبارینەكە، پلەكانی گەرماش دادەبەزێت تاوەكو رۆژی پێنجشەممە جارێكیتر پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.