
Plus4
پێش ڕۆژێک
ئەو جوتیارانەی کەرکوک کەوەرگرتنی گەنمەکانیان ڕەتکرایەوە لەبەغداوە پشکنین بۆ گەنمەکانیان دەکرێت
ئەو جوتیارانەی لەکەرکوک وەرگرتنی گەنمەکانیان ڕەتکرایەوە، لەبەغدا پشکنینیان بۆ دەکرێتەوە.
لەوبارەیەوە پەرلەمانتار دیلان غەفور؛ ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆکردنمان لەگەڵ حەیدەر گەرعاوی؛ بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لەوەزارەتی بازرگانیی عێراق، دەربارەی کێشەکانی جوتیاران و بەتایبەت ڕەتکردنەوەی وەرگرتنی گەنمەکانیان لەکەرکوک.
وتیشی: گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە ئەو جوتیارانەی وەرگرتنی گەنمەکانیان ڕەتکراوەتەوە کە 20 بارهەڵگر گەنمە، بەڵام لەبەغدا نموونەیان لێوەردەگیرێت و جارێکیتر پشکنینیان بۆ دەکرێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمەکانیان.