فراکسیۆنی یەکێتی
پێش ڕۆژێک

فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یا سبەی، بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سولفەیەک بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

 

لەوبارەیەوە کاروان یاروەیس؛ بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەی ئاشکراکرد کە بڕیارە ئەمڕۆ یاخوود سبەی، حکومەتی عیراق بەبڕیاری محەمەد سیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارە بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم بکات.

 

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ڕوونیدەکاتەوە کە ئەو بڕە پارەیە وەک سولفەیەک بۆ هەرێم دەنێردرێت، بۆ ئەوەی بەر لەجەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی پێ دابەشدەکرێت.