فۆڕێكس
Plus4
پێش مانگێک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەفەرمی بڕیاریدا مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆڕێكس) بەتەواوی قەدەغەبكات.

 

بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەواژۆی د. ئومێد سەباح؛ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرەو دەڵێت: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران مامەڵەكردنی لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی ( فۆڕێكس) قەدەغەدەكات.

 

لەنووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بەپێكهێنانی لیژنەیەك بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەبوواری ئاڵۆگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆڕێكس) لەژێر ناوی جۆراوجۆردا كاردەكەن.