
Plus4
پێش مانگێک
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 50 ساڵەی دامەزراندن و یۆبیلی زێڕینی یەکێتی لە بافڵ جەلاڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردایەتیی یەکێتی دەکات
🔹سەرۆکی هەرێم بۆ یەکێتی:-
🔸 كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يهكێتى، شایستەی رێز و پێزانینە.
🔸لەم یادهدا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئهو شەهید و تێکۆشەرانه بەبیر دەهێنینەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه".
🔸جەخت لە ئامادهيى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسهى سياسيى ههرێمى كوردستان و عێراقدا دهكهينهوه.
🔸هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پتهوکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتهکانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييهكان، ههروهها بۆ کارکردنی هاوبەش لهپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان