سکاڵاکردن
plus4
پێش ڕۆژێک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق خشتەیەکی نوێی سەبارەت بە تێچووی سکاڵاکردنی هاوڵاتیان لە بنکەکانی پۆلیس بڵاوکردەوەو هەر جۆرە سکاڵایەکیش بڕە پارەیەکی جیاوازی هەیە.

🔸بەپێی خشتەکە دبێت سکاڵاکار ماستەرکارتێکی پێبێت کە لە 50 هەزار دینار کەمتری تێدا نەبێت تابتوانێت مامەڵەکانی رایی بکات.

🔸تۆمارکردنی سکاڵا بڕەکەی 10 هەزار دینارەو سکاڵای جەزاییش بەهەمان شێوە 10 هەزار دینارە.

🔸سکاڵای ونکردن بەڵگەنامە فەرمییەکان دەگاتە 25 هەزار دینار.

🔸سکاڵای ونکردنی بەڵگەنامەکانی دیکە 20 هەزار دینارە.

🔸هەروەها چەندین رسومات دیکە لە خشتەکەدا باسکراوە.