
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
مەجید حەمەد ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی وفدی یەکێتیی لەکۆبونەوەکەی پیرمام رایگەیاند: کشانەوە لەبەغدا چارەسەر نییەو ئەوەندەی تر قوڕەکە خەست دەکاتەوە، کارتی فشاری بەهێزیشمان نییە بەکاریبهێنین و رەنگە لەسێ رۆژی داهاتوو موچەی مانکی ئایار بنێردرێت ئەگەر بە قەرزیش بێت.
وتیشی، لەم چەند رۆژە هادی عامری بەنوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی دێتە هەولێر بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە حکومەتی هەرێم هیچ نەماوە لەداتاو زانیاری فەرمانبەران رادەستی بەغدا بکرێت، ئەگەر کێشەکە هەژماری من بێت ئەویش دەخرێتە ژێر دەستی بەغدا.
ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو لایەنەکان نەرمو نیانیان پێوەدیاربوو، هەڵوێستەکانی چەند رۆژی رابردوو نەماوەو چارەسەرکردنی کێشەکانیش کۆتاییەکەیەتی و کۆدی فەرمانبەران ماوە، ئەویش رەوانە دەکرێت.