
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەکات و تەئکید دەکاتەوە لەدۆزینەوەی چارەسەر بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و دەڵێت: لەسەر بنەمای دەستوورو یاسای بودجەو بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی چارەسەری کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازیش بەگرنگ زانرا.
هەردوولا داوای چارەسەرێکی بەپەلەیان بۆ کێشەی چەندبارە بووەوەی مووچەی هەرێم کرد.
جەختیشیان لەپێویستیی بینینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەری ڕیشەیی مووچەی هەرێم لەچوارچێوەی دەستوورو یاسادا کردەوە.
هەروەک بەپێویست زانرا پابەندییە داراییەکانی نێوان عێراق و هەرێم بگاتە بنبەست و چارەسەری یەکجاریی بۆ بدۆزرێتەوە.