بةعس لةهةريميى كوردستان
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائب ئەهل حەق لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق زانیاری وردی خستوەتە بەردەستیان كە هەندێ لایەن دەیانەوێت رێگری لەهەڵبژاردن بكەن و دۆخی وەڵاتەكە بشێوێنن و ئاڵۆزی دروست بكەن.

 

وتیشی، بەشێك لەپلانەكان لەلایەن بەعسەوە دانراوە، زانیارییەكان باس لەكۆبونەوە دەكەن كە لەهەرێمی كوردستان رێكدەخرێت و توركیاش پاڵپشتی لوجستیان پێشكەش دەكات و لەپارێزگاكانی عێراق سەرقاڵی رێكسختنی خەڵكن و ئامادەیان دەكەن بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە گروپ بۆ تێكدانی سەقامگیری عێراق دروستكراوە، لەپارێزگایەكی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەكی گەورە رێكخراوە كە ئەندامانی ئەمانەی سڕو قیادە قوتڕی بەعس و ئەمینداری گشتی حزبەكە  ئامادەبونە.

 

بەوتەی خەزعەلی، سەرۆك وەزیران پەیوەندی بەو پارێزگایەوە كردووە تاوەكو رێگری لەو كۆبونەوەیە بكرێت، بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە.