
plus4
پێش 3 ڕۆژ
ئاڤێستا شێخ محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی داقوقی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە plus4 ی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو لەنزیک مەڵبەندی داقوق تەقە کراوە بەڵام پێش لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان ناکەوین.
وتیشی، بەتەنیشت بارەگای مەڵبەندەوە، بارەگای هێزە ئەمنییەکانیش هەیە، هێشتا رون نەبوەتەوە کە ئایە تەقەکە پەیام بوە یاخود هەڕەمەکی، دوواتریش مەبەستی بارەگاکەی یەکێتی بوە یا بارەگای هێزە ئەمنییەکان، بابەتەکە رادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.