
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
پەرلەمانتار رائید مالكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیوێتی، لەگەل تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوینەتەوە، بەراشكاوانە پێی وتووم " داهاتی ئێستا بەشی موچەی فەرمانبەران ناكات و كورتهێنانی گەورەو مەترسیدارمان هەیەو قەرزەكانیش 130 ملیار دۆلاریان تێپەڕاندووە."
مالكی رونیكردووەتەوە، ئەمە یەكەم جارە بەرپرسێكی حكومەت باسی ئەو ئەگەر بكات كە نەتوانن موچەی مانگانەی فەرمانبەران بدەن، كە هێڵی سوورە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لەبەرانبەر كورتهێنانی بودجەو ئەو هەموو ئاماژە ترسناكە، كەچی حكومەت 160 ملیار دیناری بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەی بەغدا خەرچكردووە، لەكاتێكدا شایستە بەڵێندەران كە لای حكومەتە گەیشتووەتە ترلیۆنات، مەترسی دووبارەبونەوەی دخۆی 2016 هەیە كە سەدان پڕۆژە بەهۆی مایەپوچبونەوە بەجێهێڵدران.
رائید مالكی ئاشكرای دەكات كە حكومەت دەستیكردووە بە راكێشانی پارەی ئەمانات و قۆستنەوەی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانەكەی، دەستی بەسەر شایستەو پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەراندا گرتووەو دەیان زەوی و خانوبەرەی لەناوچەی خەزرا فرۆشتووە.