
Plus4
پێش مانگێک
موهەنەد سەفار؛ ڕاگەیاندنکاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد: کۆمسیۆن لێکۆڵینەوەی تەواو لەکاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات و لەدروستیی بڕوانامەکانیشیان دەکۆڵێتەوە.
سەفار؛ ئاشکرایدەکات: کۆمیسیۆن ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەوانەی 12 دەزگاو لایەنی فەرمیی پەیوەندیدار دەکات بۆ لێکۆڵینەوەو وردبینی لەسیڤییەکانیان.
سەفار جەختیکردەوە کە ئەو دەزگایانەی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنیان بۆ دەنێردرێت بەمەبەستی پشکنین، بریتین لەوەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەبڕوانامەی خوێندن بەتایبەت پەروەردەو خوێندنی باڵا.
ئەمە وێڕای وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەزگای دژە تیرۆر، پێشمەرگە، کۆمیسیۆنی نەزاهە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر، بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ کۆتوبەندێکی ئەمنی و تاوانکارییان نییە.