
plus4
پێش هەفتەیەک
لیژنەی ئاسایشی و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێوەگلاوی سەرەکی گیانلەدەستدانی دوو خوێندکارەکەی کۆلێژی سەربازی چوارەمی پارێزگای زیقاری ئاشکراکرد.
یاسر ئەسکەندەر وەتوت ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە، تێوەگلاوی سەرەکی گیان لەدەستدانی دوو خوێندکارەکە فەریقی یەکەم ناسڕ غەنام بووە، چونکە فەرمانی کردووە زیاتر لەو کاتەی دیاریکراوە خوێندکاران لەبەر تیشکی خۆر بمێننەوەو داواکاری فەرماندەی کۆلێژەکەی بۆ دورخستەوەیان لە تیشیکی خۆر رەتکردوەتەوە.
داواشی کرد، ناسڕ غەنام بۆ دادگایی کردن رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بکرێت.