
plus4
پێش هەفتەیەک
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ناوی هاوپەیمانێتییە سیاسییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوە.
بەپێی لیستەكەی كۆمیسیۆن، لەپارێزگای نەینەوا یەكێتی لەگەڵ دوو لایەنی تردا لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكدا بەشداریی هەڵبژاردنەكەی مانگی یانزە دەكات، ئەو لایەنانەش كە لەگەڵ یەكێتیدا لەهاوپەیمانێتییەكەدان، بریتین لە (پارتی مەسیری وەتەنی) و (ڕەفعەی وەتەنی).
بەپێی بڵاوكراوەكەی كۆمیسیۆنیش، ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە دەستنیشانكراوە.