چوارچێوه‌
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئامادەبوو.
 
لەو بارەیەوە مەحمود روبەیعی ئەندامی مەكتەبی سیاسی سادیقون لەتویتێكدا بڵاویكردوەتەوە، بونی كازمی لەكۆبونەوەی هێزەكنی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی عێراق بوو لەگەڵ حكومەت، بەتایبەت دەستدرێژییەكانی توركیا و جموجۆڵەكانی داعش یاخود هەر هەوڵێك بیەوێت ئاژاوە دروست بكات.
 
دەشڵێت، ئامادەبونی كازمی هیچ پەیوەندییەكی بە پرۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتەوە نەبوو.