
Plus4
پێش هەفتەیەک
هێزە ئەمنییەکانی عێراق، یەکێک لەدیارترین چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیرکرد.
کەمێک بەر لەئێستا، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا، دەستگیرکردنی عیناد خالید، ناسراو بە (حسحس)یان دەستگیرکرد.
دەستگیرکردنی (حسحس) لەلایەن هێزێکی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بوو، لەکاتی گەڕانەوەو گەیشتنی بوو بەشاری بەغداو پاش ئەوەی ناوبراو لەماوی ڕابردوودا فەرمانێکی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو و سووکایەتی پێکردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش ئەم چالاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تیکتۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەهەمان تۆمەت دەستگیرکرابوو.