
Plus4
پێش هەفتەیەک
تاکۆتایی ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق نزیکەی 5 ملیۆن تۆن گەنمی جوتیاران دەکڕێت
حەیدەر نوری گەرعاوی؛ بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بەوەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد: تائێستا زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنم لەجوتیاران وەرگیراوە.
گەرعاوی وتیشی: پێشبینیدەکرێت لەماوەی ئەمساڵدا، لەنێوان چوار تا پێنج ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت و بەرهەمەکانیان لەڕێگەی حکومەتەوە ساغبکرێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە حكومەتی عێراق بڕیاریداوە گەنمی جوتیارانی سەرجەم عێراق وەربگرێت و ئەگەریش هەیە بڕیارەکە جوتیارەی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.