بارمتە
Plus4
پێش مانگێک

بۆ ئازادکردنی (ئەلیزابێس تسورکۆڤ) كچە بارمتە ئیسرائیلیەكە لە عێراق، لەگەڵ رفێنەرەکان رێککەوتن کراوە بەمەرجی ئازادکردنی ئێرانییەك و شەش کەسی تر کە بەهۆی هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان دەستگیرکراون.

 

كەناڵی"الرابعە" بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە پرۆسەی ئازادکردنی تۆمەتبارەکان لە بەرامبەر بارمتە ئیسرائیلیيەكە، هەفتەیەک بۆ (١٠) رۆژ بخایەنێت.

 

ئەلیزابێس تسورکۆڤ تەمەن 38 ساڵ، کچە ئیسرائیلییەکی بەرەچەڵەک روسییەو کۆتایی مانگی ئازاری 2023 لەبەغدا رفێندرا، تەلئەبیب پەنجەی تۆمەت بۆ گروپی حیزبوڵا درێژدەکات.