
Plus4
پێش مانگێک
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزی بواری کەشناسی بڵاویکردوەتەوە، ڕاستەوخۆ لەڕێگای مانگەدەستکردەکانەوە لەئێستادا بەهۆی زیادبوونی خێرایی بای باکووری خۆرئاوا شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند ئاسمانی ناوچەکانی باشووری پارێزگای موسڵ و ڕۆژئاوای پارێزگای تکریت بووە پێشبێنی دەکرێت لەکاتەکانی پێش عەسر بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دووبارە خێرایی با چالاک بێتەوە.
دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت لەهەولێر و کەرکوک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجەو ڕاپەڕین بەشێک لەناوچەکانی باشووری دهۆک تۆزوبای بەهێزی ناوخۆیی دروستبێتەوە.
داواش دەکات هاوڵاتیان ئۆتۆمبیلەکانیان لەژێر دیواری خراپ و کەپرو داروستوونی کارەبا ڕانەگرن تا بەهۆی ڕەشەبای بەهێز زیانی بەرنەکەوێت.