موهەیمەن
Plus4
پێش مانگێک

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر پەیجەکەی پەرلەمانتار موهەیمن حەمدانی، پۆستێک بڵاوکرایەوە کە ئاماژە بە گیانی لەدەستدانی پەرلەمانتارەکە دەکات دووای ئەوەی لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە دەستڕێژی گولەی لێکراوە.

 

لەئێستادا پەیجەکانی نزیک لەو پەرلەمانتارە بڵاویانکردووەتەوە، کە پەیجەکە هاککراوە و "موهەیمن حەمدانی" لەماڵی خۆیەتی و ساغ و سەڵامەتە.

 

بەپێی بەدوواداچونەکانی plus4 لەئێستادا ئەو پەیجە لەژێر دەستی پەرلەمانتارەکە نەماوەو تەنانەت پەیجەکەشی سوتێندراوە.