
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک
غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخش لە چیای قەرەچوغ بە plus4ی راگەیاند، بەرەیانی ئەمرۆ هێزێکی دژە تــ.ــیرۆری عێراق و هێزە خۆبەخشەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەپشتیوانی راستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دوو قۆڵەوە ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە شاخی قەرەچوغ و بەرامبەر گوندەکانی قەڵاتە سۆران ، عەلیەڕەش ، بەردیسپی ئەنجامدا.
وتیشی ، مەبەست لە کێوماڵکردنەکە گەڕانبوو بەدوای پاشماوەی تیــ.ــرۆرستانی د۱۱عــ.ــش و ماوەی 12 کاتژمێری خایاند.
ئەوەشی خستەڕوو لەکێوماڵکردنەکەدا توانرا بەسەرکەوتوویی دەست بەسەر چەندین مۆڵگەی پڕ لە کەلوپەل و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی بگیرێت، لەگەڵ پوچەڵکردنەوە 7 بۆمبی چێندراو و پێنج ئەشکەوت و تونێڵ تەقێنرانەوە.