
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 ڕۆژ
بەپێی نوسراوێک کە ئیمزای تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە تەمەنی خانەنشینی بە 60 ساڵ دیاریکراوە، و بەپێی نوسراوەکە دەبێت فەرمانبەر تەمەنی 60 ی ساڵی تەواو بکات پاشان خانەنشین دەبێت.
پێشتر مشتومڕی زۆر لەسەر تەمەنی خانەنشینی دروستبوو کە بەشێک لە فەرمانبەران لەگەڵ سەرەتای تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشنین دەکرا ، بەڵام بەپێی نوسراوەکە ئەگەر کەسێک لەدایکبوون 1/5/1965 بێت ، ئەوە لە 1/5/2025 خانەنشین دەکرێت.