
Plus4
پێش مانگێک
دوای گرێبەستەکانی نێوان هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کاردانەوەی تووندی عێراق و وەڵامی هەرێم، دواجار وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: خۆشحاڵين پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکاو هەرێم فراوانتر دەبێت.
ئەمەش وەک وەڵامێکە بۆ عێراق و ئەمریکا دەیەوێت گرێبەستەکان بەگەورەو یاسایی بناسێنێت.
لەوبارەەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: خۆشحاڵن دەبینین پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئەمریکاو هەرێم بە واژۆکردنی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان فراوانتردەبن.
دڵنیاییشی دا کە ئەم جۆرە گرێبەستانە بەرهەمهێنانی گاز لەعێراق فراوانتر دەکەن و سوودی بۆ هاووڵاتیانی هەردوولا دەبێت.