
Plus4
پێش مانگێک
سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر لەسەر ڕێگەى کەرکوک - سلێمانی و لەنزیك كارگەی خشتی ئاسۆ، شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە بوو کە بەهۆیەوە شۆفێری پۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە هاتووچۆى چەمچەماڵ جەختیکردەوە کە ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو شۆفێرەى کە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە.
سەرچاوەیەكيش بە plus4ی ڕاگەیاند: شۆفێرەكە گەنجێكە بەناوی (دەشتی شەهید ئەحمەد)و پیشەی پێشمەرگەیە.