
Plus4
پێش مانگێک
وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر گرێبەستە نوێیەكانی حكومەتی هەرێم لەبوواری نەوت و غازدا هاتە وەڵام و ڕەتیدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبوواری نەوت و غازدا لەئەمریكا واژۆی كردوون، بەهەموو شێوەیەك ڕەتیدەكەینەوە.
وەزارەتەكە جەختدەكاتەوە كە ئەم ڕێككەوتنانە دژی یاساكانی حكومەتی عێراقەو دەڵێت: سامانە سروشتییەكانی نێو خاكی عێراق بەتایبەتیش نەوت، موڵكی هەموو تاكێكی عێراقە، بۆیە پێویست بوو حكومەتی هەرێم پێش گرێبەستەكەی گفتوگۆی لەگەڵ حكومەتی عێراق بكردایە.
ڕوونیشیدەكاتەوە: ڕێكارەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بۆ گرێبەستكردن، بۆ وەبەرهێنانی كێڵگەی میران و كێڵگەی تۆپخانە - كوردمیر لەپارێزگای سلێمانی، پێشێلكردنی ئەو بڕیارانەیە كە لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراق دەرچوون و ئاماژەی بە نایاساییبونی ئەو گرێبەستانە كە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەنجامدراون.