
Plus4
پێش مانگێک
حسین تاڵب بەڕێوەبەری کۆمپانیانی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوەوە، مانگانە بڕی 45 لیتر گاز بەخۆڕایی بۆ هەر کەیڤییەک دەدرێتە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان.
دەشڵێت، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری کردووە بۆ وەرزی هاوین بەتایبەتی لەڕووی دابینکردنی گاز بۆ مولیدە ئەهلییەکان.
پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێنمایدا بەوەی بۆ وەرزی هاوین بڕی 45 لیتر گازی خۆڕایی بۆ هەر کەیڤییەک بدرێت بە خاوەن مولیدە ئەهلییەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بڕیارەکەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش لەچوارجێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانە.