
Plus4
پێش مانگێک
یادگار جەبار، سەرپەرشتیارى لیژنەى بایۆمەتری لە سلێمانی رایگەیاندووە لە نوێترین رێنماییدا داوا کراوە بەگوێرەی بڕیاری 281ـی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەروەها راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق، بە رێژەی 1% لێبڕین لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بکرێت.
دەشڵێت، ژمارەی کەسیی بێهاوتا کە بە UPN ناسراوە و بووەتە ژمارەی وەزیفی، بۆیە بەغداد لەبەرامبەر ئەوەدا داوای کردووە، ئەو لێبڕینە بکرێت لە مووچەی بنەڕەتی و سەرجەم فەرمانبەرانى هەمیشەیی و گرێبەست بگرێتەوە.
روونیشیکردەوە، لێبڕینەکە تەنها بۆ یەک مانگە و لەسەر لیستی مووچەی مانگی ئایار جێبەجێدەکرێت.