
Plus4
پێش مانگێک
فۆڕمی فرۆشتنی گەنم لەکەرکوک پێویستی بە ئیمزای 9 بەرپرسی ئیداری و ئەمنی هەیە تا گەنمەکانیان لێ وەربگیرێت.
لیژنەی بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی گەنم لەپارێزگای کەرکوک، فۆڕمێکی فەرمیی پەسەندکرد بەمەبەستی ڕێکخستنی بەبازاڕکردن و گواستنەوەی گەنم لەوەرزی دروێنەی ئەمساڵ.
بەپێی فۆڕمەکه، جوتیاران پێویستە ڕەزامەندی و واژۆی 9 دەزگای جیاوازی کە 6 دەزگایان ئەمنین بەدەستبهێنن، تا بتوانن بەروبوومی گەنمەکەیان ڕادەستبکەن کە ئەمانەن:
🔸بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ
🔸کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی کەرکوک
🔸بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو
🔸دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی
🔸ئاسایش و هەواڵگری کەرکوک
🔸بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک
🔸فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک
🔸فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک
🔸سەرۆکی لیژنەکە
لەبەرامبەر ئەم هەموو لەمپەر دروستکردنانەدا بۆیان، جوتیارانی کەرکوک ناڕەزاین لەو بڕیارەو دەڵێن: ئەو ڕێوشوێنە ئازارەکانیان زیاتر دەکات و هەوڵێکە بۆ ماندووکردنیان.