توقف الهدم
Plus4
پێش مانگێک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی، ڕێنمایی ڕاگرتنی هەڵمەتی ڕووخاندنی خانووه زیادەڕۆکان دەکات لەسەرجەم پارێزگاکاندا.

 

بەپێی نووسراوەکە، سەرۆک وەزیران فەرمانی داوە دەستبەجێ هەڵمەتی ڕووخاندنی خانووی زیادەڕۆی نیشتەجێبوون لەسەرجەم پارێزگاکان بووەستێنرێت کە پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە.

 

سەرۆک وەزیران پێیوایە هەڵمەتی ڕووخاندنی خانووە زیادەڕۆکان کە زۆربەیان دانیشتووانی کەمدەرامەت تێیدا نیشتەجێن، هەر ئەوانیش زەرەرمەندی یەکەم دەبن، ئەم بڕیارەش تاکاتێک دەبێت تا جێگرەوەیەکی گونجاویا بۆ دەدۆزرێتەوە.

 

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیارەکە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی مرۆیی دانیشتووان و بەتایبەتیش ئەوانەی کە لەئێستادا جگە لەو خانووە زیادەڕۆیانە، شوێنی تری نیشتەجێبوونیان نییە.