كركوك
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

شارەوانی کەرکوک رایگەیاند ‎بە پشتبەستن بە ڕێنمایی شارەوانی کەرکوک/کەرتی 3 و لە وەڵامی سکاڵای هاووڵاتیان، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان و داواکردنی پارە لە هاووڵاتیان لەبەرامبەر هەڵگرتنەوەی زبڵ وخاشاک ژمارەیەک لە شۆفێرو کرێکاران لەکارەکانیان دوورخرانەوە .

 

داواش لە هاوڵاتیان دەکات هیچ بڕە پارەیەک نەدەن بە هیچ کرێکارێک و لەبوونی هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە ئاگاداریان بکەنەوە .