بودجە
plus4
پێش 6 کاتژمێر

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران رایگەیاند، هیچ کێشەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران دروست نابێت و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

دەشلێت ، تەنها نیگەرانییان ئەوەیە تا ئێستا حکومەت خشتەی بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو دابەریوە.

لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت پەرلەمانتاران و شارەبایانی ئابوری نیگەرانی خۆیان نیشاندا کە رەنگە بەهۆی کورتهێنانەوە لە بودجەی گشتی، حکومەت نەتوانێت موچەی فەرمانباران دابین بکات.

بەپێی وتەی بەشێک لە پەرلەمانتاران، کورتهێنان لە بدوجەی گشتی عێراق گەیشتوەتە نزیکەی 63 ترلیۆن دینار.