
plus4
پێش مانگێک
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ دەوڵەتی قەتەر لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ سەربازانی وڵاتەکەی لە بنکەی سەربازی عەدیدی ئاسمانی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاند : لە کاتی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەم بە سەردانێکی نهێنی و پەلە سەردانێکی عێراقم کرد هەرچەندە راوێژکارەکانم پێیان راگەیاندم کە ژیانم دەکەوێتە مەتەرسیە بۆ گەشتێکی لەم جۆرە ، بەڵام من سوربوم لە سەر گەشتەکە ،پاش ئەوەی پرسیاری ئەوەم لام دروست ببو کە چۆن ئەم گروپە تیرۆریستیە تا ئێستا بەرگری دەکەن لە عێراق و لەناو نەچون کە مەبەستم بوو وەڵامەکەی وەرگرم .
ترامپ وتی کاتژمێر ٣ بەیانی کە گەشتەکەم دەستی پێکرد پێیان راگەیاندم کە پێویستە هەموو سەرچاوەکانی روناکی لە فڕۆکەکە خامۆش بێت و پەردەی ناو فڕۆکەکە دادرێتەوە بە تایبەتیش لە سەر زەوی دوژمن ، بەمەش ناخۆشترین و پڕ مەترسی ترین گەشتم کرد بە بێ بونی هیچ روناکیەک تا گەیشتینە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار .