پەکەکە
plus4
پێش ڕۆژێک

🟡زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاكێن کوردستان (کەجەکە)

🔶 بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ ستراتیژی ئەم سەردەمە دیاری دەکەن، دانوستان بۆ پرۆسەی ئاشتی هێشتا دەستی پێنەکردووە.

🔶 هێشتا هەردوولا لەسەر ناوی پڕۆسەکە هاوڕا نین.

🔶 دەوڵەتی تورکیا هێشتا دەستەواژەی تیرۆر بۆ پرۆسەکە بەکاردەهێنێت، چۆن دەتوانیت لە لایەک باسی ئاشتی بکەیت و لە لایەکی تریش زمانێک بەکاربهێنیت کە هەست و دەرون و ویژدانی گەلی کورد بریندار دەکات.

🔶 بۆ ئەوەی پرۆسەیەک بە ناوی ئاشتی دەستپێبکات پێویستە سەرەتا زیهنییەتی دەوڵەتی تورک بگۆڕدرێت کە کورد وەک تیرۆرست دەبینێت.

🔶 کەس باسی دانان و ڕادەستکردنی چەکی نەکردووە، چونکە ئێستا زەمینەی ئەوە لە ئارادا نییە.

🔶 هێشتا تورکیا لە هێرشەکانی دژی گەریلا بەردەوامە، هێشتا تونێل و سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە زاپ و مەتینا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و پەدەکەوە گەمارۆدراون.

🔶 مەودای نێوان گەریلاکانی ئازادی و سەربازانی تورک ٥٠ بۆ ١٠٠مەترە، لەدۆخێکی وەهادا چۆن دەبێت مرۆڤ چەک دابنێت.

🔶 بەر لەوەی باسی دانانی چەک بکەین پێویستە باسی پاشەکشێی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان بکەین.

🔶 هەموو تێکۆشانییەکمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە کە مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەیەکە.

🔶 پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد بکرێت و لە کەشێکی ئازادانە و تەندروستدا کاربکات خەبات بکات بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە.

🔶 ڕێبەر ئاپۆ و پ⁰کـ⁰ک⁰ش لە ٢٧ـی شوباتەوە تاوەکو ئێستا سێ جار نیازپاکی خۆیان ڕاگەیاندووە و هەنگاوی تاکلایەنەیان ناوە،

🔶 ئەگەر بەڕاستی دەوڵەتی تورکیا ئاشتی دەوێت پێویستە ڕژێم، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی بەتەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.

🔶 هەموارکردنی یاسایی و دەستوری بکات بەشێوەیەک کە کورد مافی هاوڵاتی یەکسان و ئازادی هەبێت لە تورکیادا و وەک پلەدوو سەیر نەکرێت.