
plus4
پێش ٢ ڕۆژ
دوای ئەوەی دوێنێ هونەرمەندی دیاری کورد ( محەمەد عەباس بەهرام ) لەوەڵاتی ئوردن کۆچی دوایی کرد، لەسەر داوای خوشکزایەکی هەر لەو وەڵاتەش بەخاک سپێردرا.
بەخاک سپاردنی تەرمی ئەو هونەرمەندە لەئوردن ناڕەزایەتی هەنەرمەندو تەنانەت خانەوادەکەشی لێکەوتووەتەوە.
هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە دەڵێت: کاتژمێر 7 ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ خاتوو نەریمانی هاوسەری هونەرمەند قسەم کردووەو بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی بۆ سلێمانی بگوازرێتەوە و چیتر غەریب نەبێ و ئەو هونەرمەندە گەورەیە تەنها موڵکی ئەو نیەو هی هەموو میللەتی کوردە.
دەشڵێت: هاوسەری هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام سوپاسی نوسینگەی کاک قوبادی کرد کە دوێنێ پەیوەندیان پێوەکردووە بەڵام چونکە ئەم نەیویستوە جەستەی کاک محمد (شیکاری بۆ بکرێ) بۆیە بەبێ شیکاریش ناهێڵن بچێتە دەرەوەی وەڵات، هەر بۆیە ئەو خوشکەزایەی کە لە ئوستورالیا گەڕاوەتەوە بۆ پرسەکەی وتویەتی ئاسانترین شت ئەوەیە لێرە بنێژرێت کە خۆیان پەشیمانن.
پێشنیازیش دەکات جارێ لەشارەکانی هەرێمی کوردستان پرسەی بۆ رێکنەخرێت مادام بڕیاریانداوە تەرمەکەی بیگەڕێننەوە.