
Plus4
پێش 5 کاتژمێر
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: رەزامەندی وەزیری كشتووكاڵمان وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی گەنمی هەموو ئەو جوتیارانەی ئێستا زەوییەكانیان بەدەستەوەیە و بە نرخی دەوڵەت بە سایلۆی دەفرۆشنەوە.
وتیشی، ئەوانەی پێشتر لەم مافە بێ بەشكرابون، جوتیارانی كوردو تووركمان بون، ئێستا لەدوای وەرگرتنی ئەو رەزامەندیانە، لەگەڵ لیژنەی تایبەت بەو پرسە كۆدەبینەوەو لە20ی ئەم مانگەشەوە پڕۆسەكە دەستپێدەكات.