کارتی بەشە خۆراک
plus4
پێش مانگێک

بەپێی ئەو وادەیەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستنیشانیكردبوو، سبەی پێنج شەممە (15/5)، دوا ڕۆژو دوا وادەیە بۆ نوێكردنەوەی فۆڕمی خۆراك.

تائێستا وەزارەتی بازرگانیی عێراق هیچ وادەیەكی بۆ درێژكردنەوەی وادەی نوێكردنەوەی فۆڕمی خۆراك دەستنیشان نەكردووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە، بەدەم داواكەی وەزارەتی ناوبراوەوە بچن و فۆڕمەكانیان نوێبكەنەوە.

هەرچەندە هەندێك سەرچاوە باس لەدرێژكردنەوەی وادەی نوێكردنەوەكە دەكەن، بەڵام تائێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەكردووەتەوەو تەنها ئەو وادەیەیە كە بۆی دیاریكراوە كە سبەی پێنج شەممەیە.