
plus4
پێش 3 کاتژمێر
عێراق مەترسیی وشكەساڵی و هەیەو وەفدێكی باڵای حکومەتیش سەردانی تورکیای کردووەو وەڵامی دڵخۆشکەریان وەرگرتووە، بڕیارە وەفدەکە سەردانی ئێرانیش بكات.
ڕێژەی بەفیڕۆدانی ئاو لەعێراقدا ئاستێکی بەرزی تۆمارکردووە، ئەمە وێڕای کەمیی باران و مەترسیی وشکەساڵی.
لەوبارەیەوە غەزوان عەبدولئەمیر؛ بەڕێوەبەری دەستەیەکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق دەڵێت: دۆخی ئاوی ئەمباركراو مەترسیدارەو هاووڵاتییانیش لە بەفیڕۆدانی ئاودا لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین ڕێژەیان تۆماركردووە، ئاوی ئەمباركراوی ئەمساڵیش بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لەئاستێکی نزمدایە.
لەناوچە گوندنشینەكان 135 لیترو لەقەزاو ناحیەكان 200 لیترو لەسەنتەری شارەكانیش ڕێژەی بەفیڕۆدانی ئاو دەگاتە 240 لیتر، لەهەندێك ناوچەش بەرزترین ڕێژەی ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووەو گەیشتووەتە 700 لیتر لەڕۆژێكدا.