
plus4
پێش 3 کاتژمێر
یاماندا ئۆرسی سەرۆکی ئۆروگوای لە سەر پلاتفۆڕمی X رایگەیاند خۆسیە مۆخیکا سەرۆکی پێشوی ئۆروگوای کە ناسراو بوو بە هاوڕێی هەژاران لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک کۆچی دوایی کرد.
سەرۆک خۆسیا کە بە سەرۆکە هەژارەکە ناوبانگی دەرکردبوو لە پاش تەواوبونی دەسەڵاتی سەرۆکایەتیەکەی 2010-2015 گەڕایەوە لادێکەی خۆی لە خانویەکی کۆن و بە ژیانێکی سادەو دوور لە شکۆمەندی و گەورەیی دەسەڵات ژیانی خۆی بەسەربەرزی بەڕێکرد ، بەمەش بوە سومبوڵیک بۆ میلەتەکەی کە هەمیشە شانازی پێوە بکەن .
مۆخیکا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی بەشداری کۆمەڵایەتی کە پارتێکی سیاسی چەپ بوو لە ئۆروگوای کە لە لایەن جەنگاوەرانی پێشوی بزوتنەوەی رزگاری نیشتمانی تۆبامارۆس کە گروپێکی چەکدار بوو لە ساڵی شەست و حەفتاکان رێبازی شەڕی پارتیزانیان دەگرتە بەرسەری هەڵدا بوو .