بافل
Plus4
پێش ڕۆژێک

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ پەیامێکی لەبارەی خۆ هەڵوەشاندنەوەو چەک دانانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە بڵاوکردەوەو بەهەنگاوێگی مێژوویی ناوزەندی کرد.

 

دەقێکی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:

بڕیاری پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـە بۆ بەدەمەوەچوونی بانگەوازەكەی بەڕێز عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلان و خۆهەڵوەشاندنەوەو چەك دانان لەم قۆناغە هەستیارو چارەنوسسازەدا هەنگاوێكی مێژووییە و پێشوازیی لێدەكەین.

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە پەرۆشە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و هاوكار و پشتیوانی هەموولایەك دەبین بۆ سەرخستنی ئەم هەوڵە، پێمانوایە چەكدانان بەشێكی پرۆسەكەیە و دەبێت هەنگاو و بەشەكانی دیكەی پرۆسەكە جێبەجێبكرێت تاوەكو بگەینە ئەو ئامانجانەی هەوڵمان بۆیان داوە.

 

ئێمە بە شوێن هەنگاوەكانی سەرۆك مام جەلال دا ستراتیجی نیشتمانیی خۆمان ئاراستە دەكەین كە وەك یەكەم سەركردە شانی دایە بەر سەرپێخستنی پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆش بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییە.

 

دووپاتی دەكەمەوە تەنیا رێگا بۆ سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی كوردە.

 

هیوام سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییە لە باكووری كوردستان و توركیا تاوەكو لاپەڕەیەكی نوێی سیاسی و دیپلۆماسی لە نێوان سەرجەم لایەنەكان هەڵبدرێتەوە و هەنگاو بۆ كاركردنی پێكەوەیی بنرێت و كاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەواوی كوردستان هەبێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی